پەیامی کورد... دیاردەی خۆرگیران لە کوردستان ڕوو دەدات
پێشبینی دەکرێت هەفتەی داهاتوو دیاردەی خۆرگیرانی نیمچەیی لە هەرێمی کوردستان ڕوبدات، داواشدەکرێت لەکاتی خۆرگیرانەکەدا بەهیچ جۆرێک بەمەبەستی وێنەگرتن ڕاستەوخۆ سەیری تیشکی خۆر نەکرێت.
محەممەد کەلاری شارەزاری کەشناسی ڕایگەیاند، پێشبینی دەکەین ڕۆژی سێشەمە ٢٥ی١٠ی٢٠٢٢ دیاردەی خۆرگیرانی نیمچەیی لە هەرێمی کوردستان ڕوبدات و بۆماوەی چەند کاتژمێرێک دیاردەکە بەردەوامی دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکردوە، لە کاتژمێر ١: ٠٠ی نیوەڕۆ دەستپێدەکات و لە کاتژمێر ٣: ٣٠ خولەک کۆتایی پێدێت وە چەقی خۆرگیرانەکە لە کاتژمێر ٢: ١٨ خولەک دەبێت، واتا کۆی گشتی دیاردەکە ٢ کاتژمێر و ٣٠ خولەک دەبێت.
باسی لەوەشکرد، خۆرگیرانەکە لە (باشوری ئەوروپا - خۆرهەڵات و باکوری ئاسیا - خۆرهەڵاتی ئەفریقیا) ڕودەدات.
ئەو کەشناسە ئەوەشی وت، داوا لە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەکەم بەهیچ جۆرێک بەمەبەستی وێنەگرتن ڕاستەوخۆ سەیری تیشکی خۆر نەکەن و وێنە تۆماربکەن چونکە ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر تۆڕی چاوو دەبێت و مەترسی لەسەر چاوت دروستەبێت تەنیا ئەوانە نەبێت کە بەچاویلکەی تایبەت دەتوانن بینەری بن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە