پەیامی کورد... دەروازەی ئیبراهیم خەلیل: ئاڵوگۆڕی بازرگانی بەشێوەیەكی بەرچاو كەمیكردوە
دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل ڕایدەگەیەنێت: بەهۆی بومەلەرزەكەی توركیاوەو ناجێگیری بەهای دینار بەرامبەر بەدۆلار، ئاڵوگۆڕی بازرگانی بەشێوەیەكی بەرچاو كەمیكردوە.
ئەمڕۆ شەممە، بەڕێوەبەراتیەتی دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل بڵاویكردەوە:" بەهۆی ئەو بومەلەرزەیەی توركیا هەژاند ژمارەیەكی زۆر كارگەی بەرهەمهێنان لە توركیا كارەكانیان راگرتوە و رێگەوبانەكان تێكچون.
ئەوەشی خستەڕوو: هاوكات ناجێگیری بەهای دینار بەرامبەر بە دینار هۆكارێكی دیكەیە بۆ كەمبونەوەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە دەروازەكەو ئاڵوگۆڕی بازرگانی بە ڕێژەی 70% تاوەكو 80% لە دەروازەكەوە دابەزیوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە