پەیامی کورد … دەروازەكانی هەولێر بەڕووی شارەکانی باشووری عێراق دادەخرێن
پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، بازگەكانی هەولێر لەگەڵ پارێزگاكانی دیكەی ناوەڕاست و باشوری عێراق دادەخرێت، بەڵام بڕیارەكە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان ناگرێتەوە.
لە ڕوونكردنەوەیەكدا پارێزگای هەولێر ڕایگەیاندووە، ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتیان دەكەینەوە كە لەشەوی رابردوو كاتژمێر (12:00) ی شەو بازگەكانی پارێزگای هەولێر، لەگەڵ پارێزگاكانی تری ناوەڕاست و باشوری عێراق دادەخرێت، جگە لە هاتوچۆی شاندە فەرمییەكانی حكومی و دیبلۆماسی و هاوپەیمانان و ئاژانسەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان و ڕێكخراوەكان.
ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەم بڕیارە هاتووچۆی هاوڵاتیانی پارێزگاكانی تری هەرێمی كوردستان لەگەڵ پارێزگای هەولێر ناگرێتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە