پەیامی کورد... دەسبەسەرکرانی منداڵانی کوردستان لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە
لە ماوەی یەک حەفتەدا، هێزە سەرکوتەکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شارەکانی کوردستان، ١١ منداڵیان دەسبەسەر کردووە.
بەپێی ڕاپۆرتی هڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێران لە کوردستان، لە ماوەی یەک حەفتەدا ١١ مێرمنداڵی خوار تەمەن ١٨ ساڵانیان بە شێوەی دڕەندانە و نامرۆڤانە دەسبەسەر کردووە و بۆ شوێنی نادیار ڕایانگواستوون.
ئەو منداڵانە بەبێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی و لە ڕێگەی نواندنی توندوتیژی و هەڵکووتانە سەریان دەسبەسەر کراون.
شوناسی ئەو منداڵانەی کە دەسبەسەرکراون بریتین لە: ''ماهان بابایی، مانی نووری، ئالان وەیسی، ڕامین ڕەحیمی، نەوید مورادی، سەهەند ئاقایی، زانا سەحراگەرد، ڕێبوار نەجەفیان، حیسام محەممەدی تەبار، هۆیار زەهابی و بەردیا عەزیزی''.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە