دەستەی وەبەرهێنان: ١٣٠ هەزار هەلی کارمان ڕەخساندووە

دەستەی وەبەرهێنان: ١٣٠ هەزار هەلی کارمان ڕەخساندووە

پەیامی کورد... دەستەی وەبەرهێنان: ١٣٠ هەزار هەلی کارمان ڕەخساندووە

سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان دەڵێت، لە ڕێگەی پرۆژەکانی وەبەرهێنانەوە لە هەرێمی کوردستان نزیکەی ١٣٠ هەزار هەلی کاریان بۆ کرێکاری ناوخۆیی ڕەخساندووە و "بە هەزار هەلی کاری ناڕاستەوخۆشمان بۆ کرێکاران ڕەخساندووە، کە ئەوانیش لە پرۆژەکان کار دەکەن."

محەممەد شوکری لە لێدوانێکی بۆ میدیای فەرمیی پارتی (٢٦ی نیسانی ٢٠٢٢) وتی، "لە هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی ئەنجامدانی پرۆژەی وەبەرهێنان لە سێکتەری جیاوازدا نزیکەی ١٣٠ هەزار هەلی کاری ڕاستەوخۆمان بۆ کرێکاری ناوخۆیی ڕەخساندووە و بە دەیان هەزار هەلی کاری ناڕاستەوخۆمان ڕەخساندووە بۆ کرێکاری ناوخۆیی".

سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان ڕوونیشی کردەوە: "ئێستا ئێمە زیاتر گرنگی بە کرێکاری ناوخۆیی دەدەین و هاتنی کرێکاری بیانی مەرجەکانیان زۆر قورس کراوە، بۆ ئەوەی دەرفەت بۆ کرێکاری ناوخۆیی بێت ئێستا مەرجە بۆ هەموو پرۆژەکان سەددا ٧٥ی کرێکاری ناوخۆیی بێت و لە هەندێکیش بواری پسپۆڕیمان نییە و هەوڵ دەدەین لەو بوارانەش کرێکار دابین بکرێت و دەستی کاری ناوخۆیی ببێتە ١٠٠٪، بۆیە حکومەت ئەولەویەتی هەلی کاری بۆ کرێکاری ناوخۆیی داناوە".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە