پەیامی کورد ... دەستگیر کرانی باندێکی دزی کردن لە هەولێر
پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، باندێکی دزیکردنیان دەستگیرکردووە کە دەیان هەزار دۆلاریان دزیوە.
لە راگەیەندراوێکدا پۆلیسی هەولێر بڵاویکردەوە، سێ تۆمەتبار دەستگیرکراوە، کە پێشتر یەکێکیان بەشێوەی وەهمی ئۆتۆمبێلێکی بە هاوڵاتییەک فرۆشتووە و لەکاتی دەستگیکردنی چەکی بێمۆڵەت و داری کارەبایی پێبووە و ویستوویەتی بۆ روبەڕوبوونەوە لەگەڵ هێزەکانی پۆلیس بەکاریبهێنێت.
ئاماژە بەەوەشکراوە، ئەو کەسە دانیناوە بەوەی بە هاوبەشی لەگەڵ دوو کەسی دیکەدا تاوانەکەی ئەنجامداوە و لەکاتی دەستگیرکردنیاندا دەستبەسەر کلاشینکۆفێک و دوو دەمانچە و ژمارەیەک فیشەک و بڕێک ماددەی هۆشبەردا بگیرێت و دانیان بەوەشداناوە کە بڕی ٤٠ ملیۆن دینار و ٢٠ هەزار دۆلار و ٣٥ هەزار دۆلاری دیکە و ٣٨ هەزار دۆلاری دیکەیان دزیوە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، لە ئێستادا بەپێی ماددەکانی ٤٤٢ و ٢٧٩ و ٢١ی چەک و ١٤ی ماددەی هۆشبەر لە یاسای سزادان راگیراون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە