پەیامی کورد … دەستگیر کرانی دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر
لە ڕاگەیەنراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ڕایگەیاند: لەگەڵ دەستگیركردنی دوو گەورە بازرگانی ماددەی هۆشبەر لە شاری هەولێر، دەستیان بەسەر ١٢ كیلۆ ماددەی هۆشبەریشدا گرتووە.
لە ڕاگەیەنراوەكەی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکاندا هاتووە: دوای بەدواداچوون و چاودێریەکی وورد ئەمڕۆ ڕێکەوتی ۱٠/ ۳ / ۲٠۲۱ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان بەهاوکاری بنکەی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی حاجی ئۆمەرانی سەربەبەڕێوەبەرایەتیەکەمان توانرا لەشاری هەولێر بڕی ١٢ کیلۆ مادەی هۆشبەر لەجۆرەکانی ٩ کیلۆ کریستاڵ و٣ کیلۆ گرام هێرۆین دەستی بەسەردا بگیرێت.
ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، هاوكات دوو گەورە تۆمەتباری بازرگانی ماددە هۆشبەرەکان بەناوەکانی (ح ، ت ، ح) و (أ ، د ، س) دەستگیركران، كە ئێستا تۆمەتبارەکان پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆکراوەتەوەو دراونەتە دادگا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە