پەیامی کورد … دەستگیرکرانی دوو تیرۆریست لە کەرکووک
باره‌گای پێشكه‌وتوی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی كه‌ركوك رایگه‌یاند، دوو تیرۆرستیان ده‌ستگیركردوه و ده‌ستیشیان به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك موشه‌كدا گرتوه كه تیرۆرستان به‌نیازبون ئاراسته‌ی ناوچه جیاجیاكانی بكه‌ن.
لەمبارەیەوە عه‌لی فرێجی فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی باره‌گای پێشكه‌وتوی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی كه‌ركوك رایگه‌یاندوە: له ماوه‌ی دوو ڕۆژی ڕابردودا به‌پێی ماده‌ی 1/4ی تیرۆر، 2 (دو) تیرۆرستیان ده‌ستگیركردوه.
ئاماژە بەوەشكراوە: ده‌ستیان به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیدا گرتووه، له‌وانه‌ش 14 (چوارده) بۆمبی چێندراو، 7 (حه‌وت) موشه‌ك.
ئەوەش هاتووە: هه‌ر له ئۆپراسیۆنه‌كه‌یاندا ده‌ستیان به‌سه‌ر 5 (پێنج) مادده‌ی ته‌قینه‌وه گرتوه و دو باره‌گای داعش‌یش خاپوركراون كه دو موشه‌كی تێدابوه و به‌نیازبون ئاراسته‌ی ناوچه‌كانی كه‌ركوكی بكه‌ن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە