دەستگیرکرانی ٤٦ هاووڵاتیی لە باکووری کوردستان

دەستگیرکرانی ٤٦ هاووڵاتیی لە باکووری کوردستان

پەیامی کورد... دەستگیرکرانی ٤٦ هاووڵاتیی لە باکووری کوردستان

حکومەتی تورکیا ٤٦ هاووڵاتیی کوردی دەستگیر کرد کە لەناویاندا دوو سەرۆک شارەوانی هەن، بە تۆمەتی ئەوەی هاوکاریی داراییان پێشکەش بە پەکەکە کردووە.

ئەو کەسانەی دەستگیرکراون لەناو ٩١ داواکراوی پێشتری حکومەتی تورکیا بوون کە سەرجەمیان کوردن و بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ پەکەکە فەرمانی دەستگیرکردنیان هەیە.

لەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵ ئەو دوو سەرۆک شارەوانییە کە هەردووکیان ئەندامی هەدەپەن، هاوکاریکردنی دارایی پەکەکە و کەجەکە، هەروەها سپیکردنەوەی پارە لە بەرژەوەندی پەکەکە، وەرگرتنی فەرمان لە موراد قەرەیلان.

پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) ئەو تۆمەتانەی ڕەتکردووەتەوە.

لەناو ئەو ٩١ کەسەی کە فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووە، ژمارەیەک لە بریکارانی پێشووی سەرۆک شارەوانییەکان، جێگرانی پێشووی سەرۆک شارەوانی، ئەندامانی پێشووی ئەنجوومەنی شارەوانیی سەر بە هەدەپە ژمێریارانی پێشووی هەدەپە و یاریدەدەرانیان هەن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە