پەیامی کورد ... دەست پێکردن و درووست کردنی ناوچەیەکی پێشەسازی لەم کاتەدا ڕاگەێندرا
سەرۆكی دەستەی وەبەرھێنان لە ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، ناوچەیەكی پیشەسازی لە ھەولێر بە ناوی "تیمارت" لەسەر رووبەری ٢ھەزار و٥٠٠ مەتر زەوی دروست دەكرێت، كە ٥٢ كۆمپانیای وەبەرھێنان و كۆمەڵێك كارگە لەخۆ دەگرێت و سەرۆكی حكوومەتیش رەزامەندیی دەربڕیوە خزمەتگوزاری بۆ ئەو ناوچەیە دابین بكرێت.
دكتۆر محەمەد شوكری، سەرۆكی دەستەی وەبەرھێنان لە ھەرێمی كوردستان رایگەیاند : "هەفتەی داهاتوو دەست بە دروستكردنی ناوچەیەكی پیشەسازی لە ھەولێر دەكرێت، كە ئەوەی ھەولێر دەكرێتە تەندەر و دەكەوێتە كار و یەكێكی تریش لە هەڵەبجە بۆنیات دەنرێت، كە بۆ ئەویش سەرقاڵی دیاریكردنی زەوین و ئەوەی سلێمانیش لە ناوچەی عەربەت ھەزار دۆنمە و خەریكی دەرخستەین و ھەركاتێك تەواو بوو، ئەویش ڕادەگەینین
شوكری ووتیشی: "سەبارەت بەوەی ھەولێر، كۆبوونەوەیەكمان لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی و شارەوانی و پارێزگار كردووە و سەرۆكی حكوومەتیش رەزامەندیی دەربڕیوە كە خزمەتگوزاری بۆ دابین بكرێت، بۆیە چاوەڕێ دەكرێت ھەفتەی داھاتوو دەست بە كاركردن بكەین".
سەرۆكی دەستەی وەبەرھێنان دەشڵێ، ئەوەی "تیمارت" ٢ھەزار و٥٠٠ دۆنم زەوی دەبێت، كە ناوچەی پیشەسازی لەسەر درووست دەكرێت و ٥٢ كارگەی وەبەرھێنانی ھەیە و چەند كارگەیەكی پیشەسازییش لە خۆ دەگرێت، ئەوەی دیكەش بۆ مامەڵەكردن تەرخان دەكرێت.
روونیشی كردەوە، پلانی سەرەكیی حكوومەتە گرنگی بە ژێرخانی ئابووری بدات، بە تایبەت لە ھەردوو بواری كشتوكاڵ و پیشەسازی لە ھەرێمی كوردستاندا، بۆیە ھەموو ھەوڵی حكوومەت ئەوەیە كار بۆ ئەو دوو كەرتە بكات.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە