پەیامی کورد... دەستبەسەر ٢٥ کیلۆ مادەی هۆشبەردا گیرا
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 30/7/2023، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: "تیمەکانمان لەچەند رۆژی رابردوودا لە سێ چاڵاکیدا سەرکەوتوو بوون لە دەستبەسەرداگرتنی بڕی 25 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ و حەبی کەپتاگۆن، هاوكات 5 بازرگانی ماددەی هۆشبەر ده‌ستگیر كران، بەم شێوەیەی خوارەوە:
لە چاڵاکی یەکەمدا، دوای هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی نه‌هێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ، تونرا بڕی 10 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر، لە جۆری کریستاڵ و 1 کیلۆگرام حەبی کەپتاگۆن، ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرا، لەگەڵ ده‌ستگركردنی 2 دوو گەوورە بازرگانی مادده هۆشبه‌ره‌كان.
لە چاڵاکی دووەمدا، دوای کۆ کردنەوەی زانیاری و بەدواداچوونی ورد، توانرا بڕی7 کیلۆگرام، ماددەی هۆشبەر، لە جۆری کریستاڵ ده‌ستی به‌سه‌ردا بگیرێت و 2 بازرگان‌یش دەستگیر كران.
لەچاڵاکی سێیەمدا، توانرا 7 کیلۆگرام، "چای"ی تێکەڵ بە ماددەی هۆشبەری مەریجوانا و حەشیش ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا و بازرگانێكیش دەستگیر كرا.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، تەواوی تۆمەتباران پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆکراوەتەوە و رووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە