پەیامی کورد … دەستبەسەر کرانی دوو هاووڵاتیی کورد لە شاری سنە
دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی مێراو سەر بە شاری سنە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١، دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی مێراو سەر بە شاری سنە بە ناوەکانی بێهرووز عەزیزی تەمەن ٤٠ ساڵ و ڕەسووڵ عەزیزیان تەمەن ٥٠ ساڵ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران دەستبەسەر کراون.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا کاتژمێر ١٠ی بەیانی هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەو دوو هاووڵاتییە و دەستبەسەریانیان کردووە. ماڵی ئەو دوو کەسە دوای دەستبەسەر کران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە پشکێنراوە.
هەتا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە هۆ یان هۆکارەکانی دەستبەسەرکرانی بێهرووز عەزیزی و ڕەسوڵ عەزیزیان، ئەو تۆمەتانەی کە خراوەتە پاڵیان و هەروەها شوێنی ڕاگیرانی ئەو دوو هاوڵاتییە نادیارە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە