دەستبەسەر کرانی دوو چالاکی کرێکاری لە شاری سەقز

دەستبەسەر کرانی دوو چالاکی کرێکاری لە شاری سەقز

پەیامی کورد … دەستبەسەر کرانی دوو چالاکی کرێکاری لە شاری سەقز

 

دوو چالاکی کرێکاری ناسراوی شاری سەقز دوای بانگ کران بۆ دادسەرای گشتی و شۆرشی ئەو شارە دەستبەسەر کران.

 

بە گوێرەی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی بانەمەڕ (١٦ی مەی ٢٠٢١)، مەحموود ساڵحی و عوسمان ئیسماعیکی دوو کەس لە چالاکانی کرێکاری خەڵکی سەقز دوای بانگ کرانیان بۆ لقی سێیی لێپرسینەوەی دادسەرای گشتی و شۆرشی ئەو شارە دەستبەسەرکران.

 

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لێکۆڵەری دۆسیەکە، ئەم دوو چالاکەی بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی وێنە و فیلمی پەیوەندیدار بە ڕۆژی یەکی مەی ڕۆژی جیهانی کرێکار، دادگایی کردووە و بۆ ئازادییان داوای ٤٠ میلیۆن تمەن بارمتەی کردوە.

 

عوسمان ئیسماعیلی و مەحمود ساڵحی ڕایانگەیاندووە کە هیچ جۆرە بارمتەیەک قەبووڵ ناکەن قەبوڵ لە ئێستادا دەستبەسەرن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە