دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەک لە مەریوان

دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەک لە مەریوان

پەیامی کورد... دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەک لە مەریوان

هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی گوڵچێر سەر بە شاری مەریوان بە ناوی موسلیم قادر پوور تەمەن ٢٢ ساڵ ڕۆژی دووشەممە ١٦ی جۆزەردانی ٢٧٢٢ بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای ١٠٠ ڕۆژ بەندکران کە بە سەریدا سەپابوو، دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە کرا.

بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی هەنگاو: "موسلیم قادر پوور لە ڕۆژانی ڕابردوودا لەلایەن دادگای شۆڕشی مەریوانەوە بە تۆمەتی ئەندامەتی لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سزای ٣ مانگ و ١٠ ڕۆژ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە."

جێگای ئاماژەیە کە موسلیم قادر پوور ٣ ساڵ پێش لە هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی ساڵێک ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بووە و دوای جیابوونەوە لەو حیزبە گەڕاوەتەوە بۆ شاری مەریوان.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە