دەستبەسەر کرانی چوار هاووڵاتیی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

دەستبەسەر کرانی چوار هاووڵاتیی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

 پەیامی کورد ... دەستبەسەر کرانی چوار هاووڵاتیی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

 

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا چوار هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شارەکانی تیکاب، سەوڵاوا و دیواندەرە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ئێرانەوە بە تۆمەتی هاوکاری کردنی حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەت دەستبەسەر کراون.

 

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی تەشرینی یەکەم، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کەگەڕەکی شەریفاوای شاری تیکاب سەر بە پارێزگای ئورمیە هاووڵاتییەکی کوردیان بە ناوی حوسێن شێرزاد تەمەن ٢٧ ساڵ دەستبەسەر کردووە.

 

بە وتەی سەرچاوەکانی هەنگاو، حوسێن شێرزاد لەکاتی دەستبەسەر کران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دراوەتە بەر لێدان و کوتان و بێ ڕێزی پێکراوە.

 

هەروەها، ڕۆژی دووشەممە ٢٦ی تەشرینی یەکەم، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای سنە هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی سلێن سەر بە شاری سەوڵاوایان بە ناوی موحسین ئەداک دەستبەسەر کردووە. ئەو هاووڵاتییە کوردە لە شاری مەریوان دەستبەسەر کراوە.

 

لەلایەکی دیکەوە، کۆتایی حەوتووی ڕابردوو دوو هاووڵاتیی خەڵکی دیواندەرە بە ناوەکانی حەبیبوڵڵا کازمی خەڵکی گوندی دۆزەخ دەرە و ئیدریس وەیسی خەڵکی گوندی قەڵاڕیانە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر کراون.

 

ئەو چوار هاووڵاتییە کوردە بە تۆمەتی هاوکاری کردنی حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەت دەستبەسەر کراون و چارەنووسیان نادیارە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە