دەستبەسەر کرانی چوار ئەندامی کەمپەینێکی خێرخوازی لە سنە

دەستبەسەر کرانی چوار ئەندامی کەمپەینێکی خێرخوازی لە سنە

پەیامی کورد … دەستبەسەر کرانی چوار ئەندامی کەمپەینێکی خێرخوازی لە سنە

 

لە شاری سنە لە رۆژهەڵاتی کوردستان چوار ئەندامی کەمپەینێکی خێرخوازی دەستبەسەرکران و ئەگەری زیاتربوونی ژمارەی دەستبەسەرکراوانیش لەئارادا هەیە.

 

بەپێی راپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەمڕۆ شەممە ٢٤ی٤ی٢٠٢١،هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە هێرشیان بردووەتە ماڵی مەهدی سەیفی چالاکی مەدەنی و ئەندامی چالاکی کەمپەینی "ژیانەوەی کوردستان" و ناوبراویان دەستبەسەرکردووە .

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، پێشتریش سێ ئەندامئ دیکەی ئەو کەمپەینە بە ناوەکانی عەتا ڕەزاڕوبابی تەمەن ٦٣ ساڵ، مەرزیە غوڵام وەیسی و کوڕەکەی بە ناوی سیروان عەبدوڵڵاهی دەستبەسەرکراون.

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو کە هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە کاتی دەستبەسەرکردنی ئەو هاوڵاتیانە، هەڵیانکووتاوە سەر ماڵیان و دەستیان بەسەر کەلوپەلی تایبەتی ئەو کەسانەدا گرتووە .

 

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو راشیگەیاندووە، ئەو چوار چالاکە کوردە لە پەیوەندی لەگەڵ چالاکییەکە مەدەنییەکانی خۆیاندا لەو کەمپەینە دەستبەسەرکراون و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە، تاوەکو ئێستاش  چارەنووسیان نادیارە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە