پەیامی کورد … دژە تیرۆر هەوڵێکی داعشی لە هەولێر پووچەڵ کردەوە
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، دانپێدانانی "چه‌كدارێكی داعش"ی بڵاوكرده‌وه كه پیلان و به‌رنامه‌ی هه‌بووه هێرشبكاته سه‌ر دژه تیرۆر له هه‌ولێر و ئاسایشی پایته‌ختی هه‌رێم بشێوێنێت.
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم دانپێدانانی تیرۆرستێكی داعشی بڵاوكرده‌وه كه دان به‌وه‌دا ده‌نێت "تیرۆرستانی داعش پیلانی هێرشكردنه‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی دژه تیرۆری هه‌ولێریان دانابوو"، به‌ئامانجی ده‌ربازكردنی گیراوانی داعش له‌زیندان و نانه‌وه‌ی پشێوی له پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه، تیرۆرسته‌كه كه ناوی "سه‌بهان عه‌بدولسه‌لام"ه و به هه‌وڵ و چاوكراوه‌یی تیمه‌كانی دژه تیرۆر به‌ر له ئه‌نجامدانی كرده‌وه تیرۆرستیه‌كه له‌ناو شاری هه‌ولێر ده‌ستگیركرا، له دانپێدانانه‌كانیدا باس له‌وه‌ده‌كات، په‌یوه‌ندی به‌سه‌ركرده‌كانی داعشه‌وه هه‌بووه و خودی خه‌لیفه‌ی داعش رایسپاردوه بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و كرده‌وه‌یه له هه‌ولێر.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە