پەیامی کورد... دژەتیرۆری كوردستان سەبارەت بە هێرشەكەی كۆیە زانیاری ئاشكرادهكات
دژەتیرۆری كوردستان رایدەگەیەنێت "فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی توركیا هێرشەكەی ئەمڕۆی كۆیەی ئەنجامداوە".
دژەتیرۆری كوردستان لە راگەیەندراوێكدا ئاماژه بهوه دهكات"بەپێی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە 17ی تشرینی یەکەمی 2023، کاتژمێر 10:50 خولەكی پێشنیوەڕۆ، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا بۆردوومانێكی ئەنجامداوە".
باس لهوهش دهكات، ئۆتۆمبێلەكە تایبەت بووە بە چەکدارانی پارتی کرێكارانی کوردستان و هێرشەكەش لە نزیک گوندی کانی کەند لە قەزای کۆیەی سەر بە پارێزگای هەولێر ئەنجامدراوە.
ئهوهشی خستهڕوو، بەهۆی ئەو بۆردوومانە ئاسمانییەوە کەسێک کوژراوە و کەسێکی دیکەش بریندار بووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە