پەیامی کورد... دژەتیرۆری کوردستان: دوو تیرۆریستمان ڕادەستی دادگای نەینەوا کردەوە
دژەتیرۆری کوردستان دوو تیرۆریستی داواکراو ڕادەستی دادگای لێکۆڵینەوەی نەینەوا دەکات.
پەیجی فەرمی دژە تیرۆری کوردستان بڵاویکردۆتەوە، دوو تیرۆریست بە ناوەکانی (فارس نووری محەممەد غەدیرو عەبدولکەریم نووری محەممەد غەدیر) کە ئەندامی ڕێکخراوی داعش بوون، لە ڕێکەوتی 21ی تشرینی یەکەمی ساڵی 2021 لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆری کوردستان لە شاری هەولێر دەستگیر کران.
ئاماژەی بەوەشکردوە، لەسەر داوای دادگای لێکۆڵینەوەی نەینەوا و بە فەرمانی دادوەر لە ڕۆژی 27ی شوباتی 2022 ڕادەستی دادگای لێکۆڵینەوەی نەینەوا کران.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە