پەیامی کورد ... دەزگای فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە ڕاگەێندراوێکدا هەواڵی شەهید بوونی دوو پێشمەرگەی ڕۆژهەڵاتی ڕاگەیاند
لە ئەنجامی تێکهەڵچوونێکی نێوان هێزی پێشمەرگەی کوردستان و چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دوو پێشمەرگەی کوردستان تێکەڵ بە کاروانی شەهیدانی ڕێگای ئازادی بوون.
بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان شەوی ڕابردوو تێکهەڵچوونێکی قورس لەنێوان هێزی پێشمەرگەی کوردستان و سپای پاسداران لە جادەی مەهاباد _ پیرانشار ڕووی دا.
هەروەها ئەمڕۆ یەکشەممە ٩ ی جۆزەردان بەرامبەر بە ٢٩ی مەی ٢٠٢١، دەزگای فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان سەر بە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ڕاگەێندراوێکی بڵاو کردەوە.
کە دەقی ڕاگەێندراوەکە بەم چەشنەیە:
ڕاگەێندراوی دەزگای فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان
خەڵکی خەباتگێڕ و ئازادیخوازی کوردستان
شەوی شەممە لەسەر یەکشەممە، ڕێکەوتی٢٩ی ٥ی ٢٠٢١ تیمێک لە پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەسەر جادەی مەهاباد ـ پیرانشار نزیک گوندی " لکبن " دەکەونە بەر هێرشی چەکدارانی کۆماری ئیسلامی و لە ئاکامدا دوو پێشمەرگە بە ناوەکانی هادی شێخە خەڵکی پەسوێ و ئەیوب سۆڵتانی خەڵکی ئاوایی خورینج سەر بە شارستانی پیرانشار بەداخەوە شەهید بوون.
سەرەخۆشی لە هاوسەنگەران و بنەماڵەی بەڕێزیان دەکەین.
ڕێگایان پڕ رێبوار بێ
دەزگای فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان
٩ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی
ڕێکەوتی٢٩ی ٥ی ٢٠٢١
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە