پەیامی کورد... دەزگاى هەڵبژاردنى پارتى: لە %90 کێشەکانمان لەگەڵ یەکێتى چارەسەر کردووە
وتەبێژی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دەڵێت: ئەوان ئامادەن بۆ هەڵبژاردن و لە ٩٠% کێشەکانیان لەگەڵ یەکێتى چارەسەر کردووەو پەرلەمان دەتوانێ یاساکە هەموار بکاتەوە.
هاوار محەممەد، وتەبێژی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی بەتۆڕی میدیایی زەمەنى رایگەیاند: ئەوان وەکو پارتی ئامادەکاریی تەواویان کردوە بۆ بەشداری لە هەڵبژاردن.
هەروەها دەشڵێت: لەو کۆبوونەوانەى کە دەزگای هەڵبژاردنی ئێمە وەک پارتى و یەکێتی ئەنجاممان داوە، نزیکەی 90%ی کێشەکانمان چارەسەر کردوون؛ تەنیا خاڵێک کە تاوەکو ئێستا رێککەوتنی لەسەر نەکراوە، کورسیی کۆتاکانە."
وتەبێژەکە پێیوایە، بەهۆی ئەو دۆخە ئیجابییەى کە ئێستا لەنێوان پارتى و یەکێتى هاتووەتە ئاراوە، پەرلەمانی کوردستان دەتوانێت لە ماوەیەکی کەمدا هەمواری یاسای هەڵبژاردن تێبپەڕێنرێت.
هاوار محەمەد جەخت دەکاتەوە: ئەگەر کاروبارەکان بە باشی بەڕێوەبچن، دەتوانرێت لە ماوەی پێنج مانگدا ئامادەکارییەکانى هەڵبژاردن تەواو بکرێن.
لە رۆژی 26-3 ى ئەمساڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە فەرمانێکی هەرێمی، رۆژی 18-11-2023ی وەکو رۆژی ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان دیاریکرد.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە