پەیامی کورد... دەزگای مین: لە كوردستان 225 كیلۆمەتر چوارگۆشە زەوی بە مین چێنراو ماوە
جەبار مستەفا سەرۆكی گشتی دەزگای مینی كوردستان ئاشكرای كرد، 776 كیلۆمەتر چوارگۆشە لە خاكی هەرێمی كوردستان بە مین چێنراوە و 521 كیلۆمەتری پاككراوەتەوە و 225ی ماوە.
جەبار مستەفا بە میدیای فەرمی پارتی وتووە، لە ماوەی جەنگی 8 ساڵەی نێوان عیراق و ئێران روبەری 776 كیلۆمەتر خاكی هەرێمی كوردستان بەمین داچێنراوە، لە ساڵی 1992 حكومەتی هەرێم لە رێگای دەزگای هەڵگرتنەوەی مین دەستی كردووە بە پاككردنەوەی زەوی و قەدپاڵی شاخەكان.
رونیشیكردووەتەوە، ئێستا 255 كیلۆمەتری چوارگۆشەی بەمینچێنراو ماوە، كە خۆی لە 355 كێڵگەی مینڕێژ دەبینێتەوە، توانای دەزگای مین لە یەك سنور چڕناكەنەوە ئەو توانایەی لە بەردەستیاندایە لە هەموو روەكاندا لەو شوێنانەی كاری تێدا دەكەن گرنگی خۆی هەیە.
سەرۆكی دەزگای مین باسی لەوەش كردووە، لای ئەوان گرنگ و گرنتر هەیە، ئەو شوێنانەی هەڕەشەن لەسەر گیانی هاوڵاتیان لەپێشترن و تیمەكانیان دەنێرن و زەوییەكان لە مین ئازاد دەكەن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە