لە کەیسی كه‌وتنی موسڵ لە ساڵی 2014 دا، دادگای سه‌ربازی عێراق فه‌رمانی گولله‌باران كردنی بۆ فه‌ریق روكن مه‌هدی غه‌راوی، فه‌رمانده‌ی پێشووی ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی نه‌ینه‌وا ده‌ركرد، داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی چه‌ك و پێداویستیه سه‌ربازییه‌كانیش ده‌كات كه پێشمه‌رگه ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتووه.
فه‌ریق روكن مه‌هدی غه‌راوی، فه‌رمانده‌ی پێشووی ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی نه‌ینه‌وا، تاوانبارە له كه‌یسی كه‌وتنی موسڵ کە كه‌مته‌رخه‌می هه‌بووه له به‌ده‌سته‌وه‌دانی شاره‌كه بۆ چه‌كدارانی داعش لە ساڵی 2014، بەم هۆیەوە دادگای سەربازی عێراق به فه‌رمانێك داوا له‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌كات فه‌ریق روكن مه‌هدی غه‌راوی، له‌هه‌ر شوێنێك بێت ده‌ستگیر بكات و راده‌ستی دادگای بكات، چونكه فه‌رمانی گولله‌بارانكردنی بۆ ده‌رچووه، داواشیكردووه ده‌ست به‌سه‌ر موڵك و ماڵ و پاره‌ی غهراویدا بگیرێت.
لە لایەکی ترەوە دادگای سه‌ربازی عێراق وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی تۆمه‌تباركردووه به ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی چه‌ك و پێداویستیه سه‌ربازییه‌كانی فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی نه‌ینه‌وا، بۆ ئەم مەبەستە مافی داوه‌ته وه‌زاره‌تی به‌رگریی بۆ ئه‌وه‌ی سكاڵای یاسایی دژی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه تۆمار بكات به‌مه‌به‌ستی قه‌ره‌بوكردنه‌وه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە