پەیامی کورد ... دەست بە دابەشکردنی خۆراکی خێزانە کەم دەرامەتەکان دا دەکرێت
وەزیری بازرگانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، سەرجەم ئەو خۆراكانە گەیشتنە هەرێمی كوردستان كە حكوومەت بۆ دابەشكردنیان بەسەر خێزانە هەژارەكان کڕیبوونی.
كەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بۆردی خۆراك كە سەرۆكی حكوومەت پێكی هێناوە، زۆرترین ڕێژەی خۆراكیان هێناوەتە هەرێمی كوردستان.
وەزیری بازرگانی گوتی، بۆردی خۆراك بە فەرمانی سەرۆكی حكوومەت، بڕێكی زۆر خۆراكی كڕیوە و لەو چەند ڕۆژە دەست بە دابەشكردنیان دەكرێت، كاری ئێمە كۆتایی هاتووە و كارەكان دەدرێتە لیژنەیەكی تر بۆ دابەشكردنی.
باسی لەوەش كرد، كۆی گشتی پارەی خەرجكراو بۆ كڕینی خۆراك، نۆ ملیۆن و ٧٤٧ هەزار و ٢٤٠ دۆلارە كە لە پارەی هاوكاریی دەوڵەمەندەكان كۆ كراوەتەوە و خەرج كراوە.
ژمارەی ئەو خێزانە هەژارانەی ناویان تۆمار کراوە، لە هەولێر ٧٠ هەزار، لە سلێمانی ٥٠ هەزار، لە دهۆك ٥٠ هەزار، لە هەڵەبجە هەشت هەزار، لە گەرمیان ١٠ هەزار و لە ڕاپەڕین ١٢ هەزار خێزان دەب
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە