پەیامی کورد ... هەڵاتنی دەیان بەندکراو لە بەندیخانەیەکی لوبنان
له بەندیخانەیەکی ڕۆژهەڵاتی لوبنان ٦٩ بەندکراو هه‌ڵاتن و هێزه ئه‌منییه‌كانیش گه‌مارۆی ناوچه‌كه‌یان دا.
ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی لوبنان بڵاویانكرده‌وه كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه ٢١ی تشرینی دووه‌می ٢٠٢٠، ٦٩ بەندکراو له بەندیخانەیەکی شاری به‌عبه‌دا له ڕۆژهەڵاتی لوبنان هه‌ڵاتوون و بۆ ده‌ستگیركردنه‌وه‌یان، هێزه ئه‌منییه‌كانی لوبنان گه‌مارۆی شوێنه‌كه‌یان داوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان له‌كاتی هه‌ڵاتنه‌كه‌دا چه‌ند بەندکراوێک ئه‌وه‌نده به په‌له له شه‌قامه‌كان په‌ڕیونه‌ته‌وه كه پێنج کەسیان ئۆتۆمبیل لێی داون و گیانیانله‌ده‌ستداوه.
هێزه ئه‌منییه‌كانی لوبنانیش شوێن زیندانییه هه‌ڵاتووه‌كان كه‌وتون و تائێستاش ٨ بەندکراویان دەستبەسەر کردووەتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە