پەیامی کورد... پێگەی فەرمی حکومەت و کۆشکی سەرۆکایەتی ڕووسیا لەکار کەوت
لەگەڵ بەردەوامی شەڕ و گرژییەکانی نێوان ڕووسیا - ئۆکراینا، ئەمڕۆ پێگەی فەرمی کۆشکی کریملین (کۆشکی سەرۆکایەتی ڕووسیا) و حکومەتی ڕووسیا لەکارکەوت.
پێشتر، ڕووسیا بەردەوام ڕەتی دەکردەوە کە پێگە فەرمییەکانی لە کار بخرێن یان لە کار خرابن و جەختی دەکردەوە کە پێگەکانی حکومەتی ڕووسیا لە هەر هێرشێکی ئەلیکترۆنی پارێزراون.
ئەوەش لە کاتێکدایە، سوپای ڕووسیا ماوەی سێ ڕۆژە هێرشی سەربازی دەستپێکردووە بۆ سەر ئۆکراینا، بە سەدان هاووڵاتی ئۆکراینا کوژراون و برینداربوون و سەدان سەربازیش لە سوپای هەر دوو وڵات بوونەتە قوربانی و هەر دوو لا ئاماری جیاواز بڵاودەکەنەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە