پەیامی کورد ... دوای ئەوەی حەشدی شەعبی لە بەیاننامەیەكدا داوای لە خۆپیشاندەران و لایەنگرانی كرد دەوروبەری باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا چۆڵبكەن، خۆپیشاندەران و لایەنگرانی حەشد دەستیانكرد بە كشانەوە و چۆڵكردنی دەوروبەری باڵیۆزخانەكە.
حەشدی شەعبی لە بەیاننامەیەكدا داوای لە جەماوەر و خۆپیشاندەرانی دەوروبەری باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا كرد، ئەو ناوچەیە چۆڵبكەن، ئەمەش وەك رێزگرتنێك لە بڕیاری حكومەتی عیراق، كە داوای ئەو هەنگاوەی كردبوو، هەروەها بۆ پارێزگاریكردن لە شكۆی دەوڵەت.
حەشدی شەعبی دوپاتیشیكردۆتەوە، پەیامی خۆپیشاندەران و جەماوەر گەیشتووە، هەڵوێستی عادل عەبدولمەهدی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان و كەسایەتییە سیاسی و ئاینی و جەماوەرییەكان بەرزدەنرخێنێت، كە دژی هێرشی ئەمریكا بۆسەر حەشدی شەعبی وەستانەوە.
رۆژی چوارشەممە بۆ دووەم جار لایەنگرانی حەشدی شەعبی لەبەردەم باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا خۆپیشاندانیان دەست پێكردەوە و دوای ئەو بەیاننامەیەی حەشدی شەعبی، دەستیانكرد بە كشانەوە لە دەورووبەری باڵیۆزخانەكە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە