قوتابخانەی ئەمریکی لە هەولێر داخرا

قوتابخانەی ئەمریکی لە هەولێر داخرا

وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند قوتابخانەی ئەمریکی لە پایتەختی کوردستان لە هەولێر داخرا .

سەبارەت بەم بابەتە ، وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان ڕاگەێندراوێکی بڵاو کردەوە ،

لە ڕاگەێندراوەکەدا هاتووە لە بەر ڕەچاو نەکردنی قانوون و یاسا وا بڕیار درا قوتابخانەی ئەمریکی دابخرێت .

 هەروەها قوتابخانەی ئەمریکی بە گوێرەی یاسای وەزارەتی پەروەردە چالاکی نادەکرد .

هەروەها بە پێی زانیارییەکان وەزارەت ڕاگەیاندبوو کە ، با هیچ کەس ناوی منداڵەکانی خۆی لەم قوتابخانەیەدا ناونووس نەکات .

لەم قوتابخانەیەدا زیاتر لە ٣٠٠ قوتابی و خوێندکار هەبوون وبۆ هەر خوێندکارێکیش ٤هەزار و ٢٠٠ دۆلار وەردەگیرا ، ئەم قوتابخانەیە لە ساڵی ٢٠١١ ەوە لە لایەن کونسۆڵخانەی ئەمریکاوە بەڕێوە دەبردرا

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە