حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت به به‌ركه‌وتووانی چه‌كی كیمیاوی بنیات ناوه، به‌ركه‌وتووانیش داوا ده‌كه‌ن به زووترین كات نه‌خۆشخانه‌كه بكرێته‌وه بخرێته خزمه‌تیانه‌وه، وه‌زیری ته‌ندروستییش ده‌ڵێت، به كردنه‌وه‌ی گۆڕانكاریی گه‌وره له ته‌ندروستیی نه‌خۆشانی به‌ركه‌وتووی چه‌كی كیمیاوی ڕوو ده‌دات.
كامیل عه‌بدلقادر به‌ركه‌وتوویێكی كاره‌ساتی 16ـی 3ـی 1988ه، دەڵێت: "ئێمه‌ی به‌ركه‌وتووانی چه‌كی كیمیاوی باری ته‌ندروستیمان زۆر خه‌راپه و پێویستمان به چاره‌سه‌ری به‌په‌له هه‌یه، بۆیه ئه‌ركی حكوومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه هاوكاریمان بكه‌ن له ناوه‌وه‌ی وڵات بێت یان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات چاره‌سه‌ریمان بۆ بكرێت و، له‌و هه‌موو ئازار و ئێشه ڕزگارمان بێت".
ئه‌و به‌ركه‌وتووه‌ی چه‌كی كیمیاوی ده‌شڵێت: "حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان، ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاویان له به‌ركه‌وتووانی چه‌كی كیمیاوی پێش قه‌یرانی دارایی ناردووه‌ته ده‌ره‌وه‌ی وڵات، به‌تایبه‌ت وڵاتی ئێران، به‌ڵام دكتۆره‌كان پێیان گوتووین كاریگه‌ریی كیمیاوییه‌كه زۆر ته‌شه‌نه‌ی كردووه له‌سه‌رتان كه ده‌بوو زووتر بهاتابان بۆ چاره‌سه‌ری، بۆیه ئێسته چاره‌سه‌ركردنیان زه‌حمه‌ته. ده‌بوو چه‌ند مانگ جارێك به‌ركه‌وتووه‌كان بڕۆشتنایه‌ته لای پزیشك، به‌ڵام ئه‌وه وه‌ك پێویست نه‌ده‌كرا، بۆیه داوا ده‌كه‌ین به زووترین كات نه‌خۆشخانه‌ی به‌ركه‌وتووانی چه‌كی كیمیاوی له هه‌ڵه‌بجه، به ڕووی نه‌خۆشاندا بكرێته‌وه."
لوقمان عه‌بدلقادر سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه، ده‌ڵێ، له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه هاوكاریی به‌ركه‌وتوانی چه‌كی كیمیاوی و كه‌سوكاری شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه‌ی كراوه، به‌ڵام وه‌ك پێویست نه‌بووه، ئه‌و گوتی ''ده‌بوو زۆر زیاتر خزمه‌تیان بكرێت، داوا له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین هه‌وڵی زیاتر بدان بۆ زوو كردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی به‌ركه‌وتووانی چه‌كی كیمیاوی كه له ڕاستیدا وه‌زعی ته‌ندروستیی به‌ركه‌وتوانی چه‌كی كیمیاوی ڕۆژ به‌ڕۆژ به‌ره‌و خه‌راپی ده‌ڕوات."
وه‌ك دكتۆر ڕێكه‌وت حه‌مه‌ڕه‌شید وه‌زیری ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی ڕاگه‌یاند، له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه 279 كارمه‌ندی تایبه‌ت به نه‌خۆشخانه‌ی به‌ركه‌وتووانی چه‌كی كیمیاوییان دامه‌زراندووه كه ئێسته له وردبینیی ناوه‌كانیانن له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و 18ی ئه‌مانگه ناوه‌كانیان ڕاده‌گه‌یه‌ندرێت، ''هه‌روه‌ها ته‌واوی ئامێری نه‌خۆشخانه‌كه‌شمان كردووه له ماوه‌یه‌كی زۆر نزیكدا كه ئه‌گه‌ری زۆره له مانگی 4ـی ئه‌مساڵدا به ڕووی به‌ركه‌وتووانی چه‌كی كیمیاویدا بیكه‌ینه‌وه".
ڕێكه‌وت حمه‌ڕه‌شید گوتیشی: "له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی ژیانی ئه‌ڵمانیایی خه‌ریكی واژۆكردنی گرێبه‌ستێكین، كه هاوكاریمان ده‌كه‌ن له به‌ڕێوه‌بردنی نه‌خۆشخانه‌كه كه ته‌واوی كاره‌كانی نه‌خۆشخانه‌كه 1ـی 4ـی ئه‌مساڵ ته‌واو ده‌بێت".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە