پەیامی کورد... باڵیۆزی عێراق لە ئێران لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئێران بانگهێشت كرا
وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: وەك ناڕەزایەتیی دەربڕین لە بەرامبەر ناونانی پاڵەوانێتیی” ٢٥مین جامی كەنداوی عەرەبی” لە بەسرە، باڵیۆزی عێراق لە تاران، نەسیر عەبدولموحسینی بانگھێشتكردووە و جەخت لە نیگەرانییەكانی ئێران لەوبارەیەوە كراوەتەوە.
وەزیری دەرەوەی ئێران حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاھیان رایدەگەیەنێت: وەك ناڕەزایەتیی دەبڕین لەبەرامبەر بەكارھێنانی ناونانی پاڵەوانێتیی ٢٥مین جامی كەنداوی عەرەبی باڵیۆزی عێراق لە تاران، نەسیر عەبدول موحسین بانگھێشتی وەزارەتی دەرەوەی ئێران كراوە.
ووتیشی: كاردانەوەی ھەستیاریی گەلی ئێرانمان بەرامبەر بە بەكارھێنانی ئەو ناولێنانە بە لایەنی عێراقی نیشانداوە.
وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەشكرد: كە سەرۆكوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی ئەم ھەڵەیە ی لە گوتارێكدا كە بەم دواییە بڵاوكردووەتەوە، راستكردووەتەوە.
باسی لەوەش كردووە: سەرباری ئەوەی پەیوەندی ستراتیجیی و برایانە و قۆڵمان لەگەڵ عێراقدا ھەیە، بەڵام بەڕوونی ناڕەزایەتیی خۆمان لەسەر ئەو پرسە نیشانداوە و باڵیۆزی عێراقمان لە تاران بانگھێشتی وەزارەتی دەرەوە كردووە و نیگەرانیی و ھەستیاریی گەلی ئێرانمان لەوبارەیەوە نیشانداوە.
شایەنی باسە: لە شەشی ئەم مانگە بەبۆنەی دەستپێكردنی پاڵەوانێتی “٢٥مین جامی كەنداوی عەرەبی” سەرۆكوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی لە دەستپێكی یارییەكانی جامی كەنداودا، ناوی كەنداوی عەرەبی بەكارھێنا، ئەوەیش ناڕەزایەتیی ئێرانی لێكەوتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە