پەیامی کورد ... نوسەرێكی ناوداری كورد لە کەرکووک كۆچی دوایی كرد
نووسەر و كەسایەتییەكی دیاری شاری كەركوك كۆچی دوایی كرد كە میراتگری مامۆستا مەلا جەمیل رۆژبەیانی مێژوونووسی ناسراوی کورد بووە.
ستار جەباری، ئەندامی لقی كەركووكی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان رایگەیاند،" دوێنێ سێشەممە ٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠، لە گەڕەكی رزگاری شاری كەركووك، مامۆستا شێرزاد محەمەدئەمین رۆژبەیانی، نووسەر و كەسایەتیی دیاری شاری كەركووك بە نەخۆشی كۆچی دوایی كرد".
جێگەی باسە،كۆچكردوو برازای (مەلا جەمیل رۆژبەیانی)یە و میراتگری ئەو بووە، چونكە مەلا جەمیل، منداڵی نەبووە، بۆیە ئەو ببووە میراتگری و ئەو دەستنووسەكانی بە چاپ دەگەیاند و هەر نووسەر و لێكۆڵەرێكیش بابەتی بویستایە لەسەر نووسینەكانی مەلا جەمیل بۆ توێژینەوە ئەو زانیاریی پێیان دەدا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە