لە سنووری کرماشان دوو کۆڵبەر بریندار کران

لە سنووری کرماشان دوو کۆڵبەر بریندار کران

پەیامی کورد … لە سنووری کرماشان دوو کۆڵبەر بریندار کران

دوو کۆڵبەری خەڵکی جوانڕۆ لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود  سەر بە پارێزگای کرماشان بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کران.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێر ١ی بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١،  هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری نەوسوود تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە.

لە ئاکامی دەستڕێژی هێزە چەکدارەکانی ئێران لانیکەم دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی سەرکەوت کەرەمی و مەسعوود (ناوبانگ نادیار) بە سەختی بریندار بوون.

ئەم دوو کۆڵبەرە کە هر دوویان خەڵکی جوانڕۆ بوون، بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی بنکە دەرمانییەکانی شاری پاوه کراون.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە