هوشداری وەزارەتی تەندروستی لە بارەی جۆرە نوێیەکەی کۆرۆنا

هوشداری وەزارەتی تەندروستی لە بارەی جۆرە نوێیەکەی کۆرۆنا

پەیامی کورد … هوشداری وەزارەتی تەندروستی لە بارەی جۆرە نوێیەکەی کۆرۆنا

 

وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان لەبارەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسە نوێیەكەی كۆرۆناوە هۆشداری دەدات و دەڵێت، “ژمارەی پڕبوونی قەرەوێڵەکان لە نەخۆشخانەکان زۆر زیاتر بووە”.

 

لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەمڕۆ چوارشەممە ١٧ ئازار، د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاندووە، “زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا خێرا بڵاودەبێتەوە، زۆرترین ژمارە و ڕێژەی توشبوون ٧.٨% تومارکراوە و لە ڕۆژانی داهاتووشدا پێشبینی زیاتریش دەکرێت”.

 

وەزیری تەندروستی ئەوەشی خستوەتەڕوو، “بەپێی پێوەرەکان، ڕێژەی گواستەوەی ڤایرۆس لە هەر توشبوویەك زیاتر لە کەسێکی دیکە تووش دەکات و ژمارەی پڕبوونی قەرەوێلەکانیش لە نەخۆشخانەکان زۆر زیاتر بووە ئەمەش گواستنەوەی بەربڵاوی نێو کۆمەڵگا دەگەیەنێت”.

 

د.سامان بەرزنجی داوایكردووە، “تکایە پاڵپشتیی ڕێکارەکان بن و ئاگاداری خۆتان و خانەوادەتان بن، دانانی ماسک و دوورکەوتنەوە لەیەکتر و نەچوون بۆ شوێنی قەرەباڵغ گرنگترین ڕێکارەکانی خۆپارێزین”.

 

ئەوەشی وتووە، “لەکاتی بوونی نیشانەکان سەردانی سەنتەرەکانی کۆرۆنا بکەن بۆ پشکنین و چارەسەرکردن”.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە