پەیامی کورد ... ئەرتەشی ئەمریکا لە بنکەی ئەلتاجی عێراق ەوە گوازرایەوە هەولێر .
عێراق و ئەمریکا دەربارەی گواستنەوەی ئەرتەشی ئەمریکا لە بنکەی سەربازی ئەلتاجی یەوە لە دووری باکوور لە بەغداوە تاکوو هەولێر ڕێکەوتنیان ئەنجام دا .
بە پێی زانیارییەکان سەربازانی ئەمریکی ڕۆژی یەکشەممە لەم بنکەیەوە بە شێوەی یەکجاری دەردەچن . ئەم بنکەیە لەم دواییانە بارەها کراوەتە ئامانجی هێرش و گووللەباران کردنی تەشکیلاتی شیعەی " حەشدی شام وە. لەم ڕاگەێندراوەدا هاتووە : " سەربازانی ئەمریکی بۆ بنکەیەک لە ناوچەی هەولێر ، ناوەندی دەوڵەتی ناوچەی سەربەخۆیکورد لە باکووری عێراق دەگوازرێتەوە .
وەزیری کاروباری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند کە ئەم جیبەجێ بوونەی هیزەکانی هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی بە سەرکردایەتی ئەمریکاوە لە ئەلتاجی بە گرینگیدان بە ڕێکەوتنی دوو لایەنە ئەنجام دەدرێت . بەغدا و واشینتۆن پێشتر ئەرکگەلێکی تایبەتیان بۆ باس و پێداچوونەوەی مێکانیزمەکان و ماوەی کاتی گواستنەوە و نەقڵی هێزەکانی هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی لە عێراق یان هەبوو .
ڕۆژی پێنجشەممە دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری ئەمریکا لە دیدار لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عیراق لە کۆشکی سپی دا ڕایگەیاند کە ویلایەتەیەکگرتووەکان بە بێ سەبرییەوە چاوەڕێی ڕۆژێکە کە ناچار نەبێت ئەرتەشەکەی خۆی لە عێراق بهێڵێتەوە بە ووتەی ئەو ڕێژە و هەژمارەکان بە شێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە