پەیامی کورد … تاران.. سێ هاووڵاتیی کورد کوژران
سێ هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری سەقزی رۆژهەڵاتی کوردستان، بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکان، لە تارانی پایتەختی ئێران کوژران.
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاوی کردووەتەوە، شەوی شەممە 31-7-2021 هێزە چەکدارەکانی ئێران لە ناوچەی ئیسلامشاری تاران چەندین ئۆتۆمبێلی کاسبکارانی خەڵکی سەقزیان داوەتە بەر دەستڕێژی گوللە.
لە ئەنجامی ئەم دەستڕێژەی گوللەدا، لانی کەم سێ کاسبکار، کە سەرنشینی یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان بوون، گیانیان لەدەست داوە.
رێکخراوەکە ناوی دوو لەو کوژراوانەی ئاشکرا کردووە، کە بریتین لە رزگار حوسێنی و ئەحمەد.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە