پەیامی کورد … بەنداوی دوکان سەدا حەفتا کەمی کردووە
وەزیرى سەرچاوەکانى ئاوى عێراق رێژەى کەمبونەوەى ئاو لەبەنداوى دوکاندا ئاشکرا دەکات و راشیدەگەیەنێت لەگەڵ لایەنى ئێرانى لەو بارەیەوە گفتوگۆ دەکەن.
مەهدى رەشید حەمدانى، وەزیرى سەرچاوەکانى ئاوى عێراق لەمیانى بەسەرکردنەوەى بەنداوى دوکاندا رایگەیاند، قەبارەى ئاوى گلدراوە لە بەنداوى دوکان بەرێژەى ٧٠٪ کەمى کردوە بە بەراورد بەساڵى رابردوو، ئەوەش بەهۆى کەمى باران بارین لە سەرچاوەکانیەوە، بەتایبەتى ئەو سەرچاوانەى کە دەکەونە وڵاتى ئێران.
راشیگەیاند، هەوڵەکانیان دەستپێکردوە بۆ ئەنجامدانى کۆبونەوەیەکى تەکنیکى لەسەر ئاستى باڵا لەگەڵ ئێران لەچەند رۆژى داهاتوودا بۆ گفتوگۆکردن لەبارەى کەمبونەوەى ئاوى بەنداوەکانى دوکان و دەربەندیخان و رووبارى کارون و چەند پرسێکى دیکە، هەرەوەها هەوڵەکانیشیان دەسپێکردوە بۆ ئەوەى لەگەڵ تورکیاش لەوبارەیەوە گفتوگۆ بکەن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە