بەفەرمی (‌ئەردۆغان) وەك كاندیدی سەرۆك كۆماری توركیا ناسێندرا

بەفەرمی (‌ئەردۆغان) وەك كاندیدی سەرۆك كۆماری توركیا ناسێندرا

هەریەکە لەئەكپارتی و مەهەپە، ئەردۆغان بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری تورکیا بە فەرمی کاندید دەکەنەوە.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ئەنادۆڵ، بەمەبەستی داواكاری پێشكەشكردن بۆ بوونە كاندیدی سەرۆك کۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ هەڵبژاردنی سەركۆماری وەك كاندیدی ھاوبەشی ھاوپەیمانی كۆمار، بریكاری سەرۆكی گشتی ئاكپارتی و سەرۆك وەزیرانی توركیا، بینالی یڵدرم و سەرۆكی گشتی مەھەپە، دەوڵەت باخچەلی سەردانی دامەزراوەی باڵای ھەڵبژاردنیان كرد.

ئاماژە بەوەشکراوە، کە دوای پێشكەشكردنی داواكارییەكە، لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەشدا یەڵدرم و باخچەلی بۆ میدیاكانی توركیا قسەیان کردووە، یەڵدرم رایگەیاندووە، کە  "سەرۆك کۆمار رەجەب تەیب ئەردۆغان وەك كاندیدی ھاوبەشی ھاوپەیمانی كۆمار بەشداری لە ھەڵبژاردنەكاندا دەكات".

ئەوەش لەکاتێکدایە، کە بڕیارە لەمانگی داهاتوودا هەڵبژاردنی پێشوەختی پەرلەمان و سەرۆكایەتی كۆماری توركیا بەڕێوەبچێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە