یەکیتی بە هاوکاری شاندێکی ئێرانی تەزویر لە دەنگدانی ئەمڕۆدا دەکات

یەکیتی بە هاوکاری شاندێکی ئێرانی تەزویر لە دەنگدانی ئەمڕۆدا دەکات

سەرچاوەیەكی ئاگادار لە سلێمانییەوە ئاشكرای دەکات یەکێتی بۆ دەنگدانی گشتی ئەمڕۆ شەممە، بۆ هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عێراق، نزیکەی 160 هەزار کارتی پێشووی دەنگدانی ئامادە كردووە، کە بەناوی وەهمی دروستی کردوون و پێشتر لە 2014دا تەزویری پێکردبوون.
سەرچاوە ئاگەدارەكە لەمبارەیەوە ئاشكرا یكرد و ڕایگەیاند كە یەكێتی بۆ هەڵبژاردنی ئەمڕۆ، ئامادەكارییەكی تەواوی كردووە كە ئەم کارتانە بەکار بهێنێتەوە، بۆ ئەم مەبەستەش ڕۆژی پێنجشەممە لە ئێرانەوە شاندێك بۆ لای یەکێتی هاتبوونە سلێمانی.
سەرچاوەكە گوتیشی كە یەكێتی ناسنامەی زۆری درووست کردووە و هەندێ گەنجی خوار هەژدە ساڵی بەكار دێنن، لە بەرامبەر پارەدا تاکوو بەم كارتە وەهمیانە دەنگیان بۆ بدەن.
لای خۆیەوە مەنسور ئەنوەر بەگ ئەندامی جڤاتی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند كە هەر ساختەکارییەك لەم هەڵبژاردنەدا بکرێت، هەڵوێستی توندیان دەبێت و قبووڵی ناکەن.
هەروەها گوتی "لەگەڵ ئەوەی باس لە ئامێری ئەلێکترۆنی و پێشکەوتوو دەکرێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی لە ڕابردوودا کاری ساختە هەبووە لە هەڵبژاردنەکان، هەموو شتێکیش واریدە ڕووبداتەوە، هیوادارین هیچ لایەنێک بیر لە ساختەکاری نەکاتەوە و رێز لە جیاوازییەکان بگیرێت، چونکە ناکرێت هەموومان وەکو یەکتری بیر بکەینەوە، لە دۆخێکدا ئەگەر بزانین کاری ساختە دەکرێت، ئەوە بە دڵنیاییەوە هەڵوێستی توندمان دەبێت و قبووڵی ناکەین".
جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە كە ناکرێت لایەنێک بێت یاری بە چارەنوسی خەڵکی بکات، گوتیشی "ئەوە کارێکی خراپە بۆ ئایندەی میللەتەکەمان و دەبێت هێزێک هەبێت بەرهەڵستی کاری وەها بکات، ئەگەر بە چەکیش نەبێت کە سەردەمی نەماوە، خۆ دەتوانین قسە بکەین و ڕاستیەکان بۆ خەڵکی ئاشکرا بکرێت".
لەلایەكی ترەوە دڵشاد عەبدولڕەحمان سەرکردە لە لیستی هاوپەیمانی ڕایگەیاند كە ئەوەی تێبینی کراوە، بەو ئامێرە کاری ساختە زۆر کەم دەبێتەوە، واتە ئامێرەکان ڕێگرییەکی باشن لە ساختەکاری، بەڵام زۆر جار ئاژاوە نانەوە و تێکدانی ڕەوشی ئاسایی دەنگدان مەترسین، وەکو ئەوەی لە دەنگدانی تایبەت کرا.
گوتیشی "ڕاستیەکەی گومانمان نیە بەهەر شێوازێک بۆیان بکرێ، ساختەكاری دەکەن، بەڵام تا چەند بۆیان دەکرێ، ئەوە پێموایە مەترسیەکە لە جاران کەمترە"

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە