پەیامی کورد ... رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له بانگه‌وازێكدا داواده‌كات حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان میكانیزمێكی خێراتر بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و كارمه‌ندانی ئه‌و وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوانه بدۆزنه‌وه كه هێشتا مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه.
كوردستان، ئه‌مه‌ش ده‌قی بانگه‌وازه‌كه‌یه:
كوردستانیانی ئازیز‌و قه‌درگران...
ئێستا هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ته‌واوی جیهان له قۆناغێكی چاره‌نووسسازو سه‌ختدایه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی یه‌كێك له ڤیرووسه كوشنده‌كانی سه‌ده، ڤیرووسی كۆرۆنای نوێ (كۆڤید-١٩)، له ئێستادا زانایان و سه‌نته‌ره گه‌وره پزیشكییه‌كان و ئه‌زموونی ووڵاته تووشبووه‌كان پێمان ده‌ڵێن كه جگه له پابه‌ندبوون به‌ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كان هیچ ڕێگه‌یه‌ك نییه بۆ ده‌ربازبوون له‌م دۆخه.
هه‌ر بۆیه ڕوو ده‌كه‌مه هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان و داواتان لێده‌كه‌م پێكه‌وه ڕووبه‌ڕووی ئه‌م ڤیرووسه ببینه‌وه، داهاتووی هه‌موومان به‌ستراوه‌ته‌وه به‌كاری پێكه‌وه‌ییمان، تكا كارم پابه‌ندبن به‌ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی و داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به به‌رنامه‌یه‌كی باشه‌وه ڕووبه‌ڕووی ئه‌م په‌تا جیهانییه بوونه‌ته‌وه.
لێره‌وه ده‌ستخۆشیی بێپایانم ئاراسته‌ی پزیشكه ماندوونه‌ناسه‌كان و كارمه‌ندانی ته‌ندرووستی و هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایشی ناوخۆ‌و پۆلیسی هاتووچۆ و كارمه‌ندانی خاڵه سنوورییه‌كان و خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كان و ڕۆژنامه‌نووسان و هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه له پێشه‌وه‌ی سه‌نگه‌ری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌م په‌تا كوشنده‌یه‌ن ده‌كه‌م.
هه‌واڵی تراژیدیای ووڵاته پێشكه‌وتووه‌كان هه‌رچه‌نده سیستمێكی باشی ته‌ندرووستییان هه‌یه هه‌موومان نیگه‌ران ده‌كه‌ن، گه‌وره‌ترین وانه لێیانه‌وه فێربین ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت پابه‌ندبین به‌ڕێنماییه‌كان و وه‌ك خۆیان جێبه‌جێیان بكه‌ین، چوونكه پشتگوێ خستنی ڕێنماییه‌كان تووشی كاره‌ساتی گه‌وره‌مان ده‌كه‌ن، كه‌رتی ته‌ندرووستی هه‌رێمی كوردستان له‌ئاستی خواست و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ته‌حه‌دیی گه‌وره‌و تاقه‌ت پڕوكێندا نییه، به‌ڵام له گیانی له‌خۆبردوویی و دڵسۆزی و كارامه‌یی پزیشكان و كارمه‌ندانی ته‌ندرووستی دڵنیاین و خاوه‌نی گه‌لێكی به‌ئیراده‌ین و پێكه‌وه پابه‌ندی ڕێنماییه‌كان ده‌بین تا به‌كه‌مترین زیان ئه‌م قۆناغه سه‌خته تێپه‌ڕێنین.
وێڕای ده‌ستخۆشی و پشتیوانیمان بۆ ڕێكاره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوایان لێده‌كه‌ین كه میكانیزمێكی خێراتر بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و كارمه‌ندانی ئه‌و وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوانه بدۆزنه‌وه كه هێشتا مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه به‌شێوه‌یه‌ك كار نه‌كاته سه‌ر ته‌ندروستیی گشتی، هه‌روه‌ها ده‌خوازین چاودێری له‌سه‌ر خاڵه سنوورییه‌كان و ڕێكاره‌كانی هاتووچۆ له‌گه‌ڵ ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق توندتر بكه‌ن. سوپاس و پێزانینمان بۆ هه‌وڵه‌كانی پارێزگاره‌كان و سه‌رۆكی یه‌كه كارگێڕییه‌كان كه به‌بێ ماندووبون و لێبڕاوانه سه‌رۆكایه‌تیی تیمه‌كانیان ده‌كه‌ن له هه‌ڵمه‌تی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئاكامه‌كانی.
له‌پێناو پاراستنی خۆمان و خێزان و ئازیزانمان و هه‌رێمه‌كه‌مان، ڕێنماییه‌كان جێبه‌جێ ده‌كه‌ین، له‌ماڵه‌وه ده‌مێنینه‌وه‌و ناهێڵین داهاتوومان بكه‌وێته مه‌ترسییه‌وه.
د.رێواز فایه‌ق
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان
2020/3/23
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە