دەوامی فەرمی قوتابخانە و زانکۆەکان دەست پێدەکەنەوە

دەوامی فەرمی قوتابخانە و زانکۆەکان دەست پێدەکەنەوە

پەیامی کورد     ...    ڕاوێژكاری وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئەنجوومەنی وەزیران داوای لە وەزارەتەكان كردووە دەست بە دەوام بكەنەوە و دەشڵێ: "ئێمە وەكوو وەزارەت ئەمڕۆ كۆبوونەوەیەك ئەنجام دەدەین و تێیدا بەپێی خشتەیەك دەوام دەست پێدەكەینەوە".

بورهان ئەرگوشی، ڕاوێژكاری وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند : "ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری داوە كە دەوامی فەرمانگە حكوومییەكان دەست پێبكاتەوە و ئەمڕۆش ئێمە وەكو وەزارەتی پەروەردە كۆبوونەوەیەك ئەنجام دەدەین و خشتیەك دیاری دەكەین، كە رۆژانە لەلایەن فەرمانبەرانەوە چۆن دەوام بكرێت، بۆ ئەوەی مەترسییان لەسەر درووست نەبێت".

راوێژكاری وەزارەتی پەروەردی حكوومەتی هەرێمی كوردستان گوتیشی: "فەرمانبەران هەموو رۆژێك دەوام ناكەن و چاوەرێ دەكرێت هەر فەرمانبەرێك چەند رۆژێك دەوام بكات، بۆ ئەوەی قەرەباڵغی درووست نەبێت و بەپێی رێنماییە تەندرووستییەكان دەبێت".

لە قۆناغی یەكەمدا تەنها وەزارەتەكان دەست بە دەوام دەكەن و دوای كۆتایی هاتنی قەدەغەی هاتووچۆش، سەرجەم فەرمانگەكان دەست بە دەوامی ئاسایی دەكەنەوە، كە 11ی ئەم مانگە دەبێت و دەوامی زانكۆكانیش ١٦ی مانگ دەست پێدەكاتەوە، بەڵام كاتی دەستپێكردنەوەی دەوامی قوتابخانەكان دیاری نەكراوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە