پەیامی کورد... بۆمبێکی چێنراوی تیرۆریستانی داعش بە هێزەکانی عێراقدا تەقییەوە
ئەمڕۆ شەممە ١٤ - ٥ - ٢٠٢٢ لە دیالە بۆمبێکی چێنراوی تیرۆریستانی داعش بە هێزەکانی عێراقدا تەقییەوە و کوژراو بریندار هەیە.
لەمبارەیەوە شانەی ڕاگەیەندنی ئەمنی دەڵێت: "لە سنوور ئیمام وەیس لە پارێزگای دیالە بۆمبێکی چێنراوی تیرۆریستانی داعش، بە تیمێکی هێزەکانی سوپای عێراقدا تەقییەوە بە پێی زانیارییە سەرەتایییەکان و لە ئەنجام دا سەربازێک کوژرا و ٦ی تریش بریندار بوون".
شایەنی باسە دەشڵێت: "بە مەبەستی چارەسەرکردن لە ئێستادا ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دیالە کران".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە