ئەمڕۆ لە فەرەنسا هەڵبژاردنی پەرلەمانی بەڕێوە دەچێت

ئەمڕۆ لە فەرەنسا هەڵبژاردنی پەرلەمانی بەڕێوە دەچێت

پەیامی کورد... ئەمڕۆ لە فەرەنسا هەڵبژاردنی پەرلەمانی بەڕێوە دەچێت

ئەمڕۆ یەکشەممە، بە بەشداری شەش هەزار و ٢٩٣ کاندید کە دابەشکراون بەسەر ٥٧٧ بازنەی هەڵبژاردن، گەڕی یەکەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی فەرەنسا بەڕێوە دەچێت.

لە گەڕی یەکەمدا کە ئەمڕۆ بەڕێوە دەچێت، پێویستە هەر کاندیدێک ٥٠٪ی دەنگەکانی بازنەکەی خۆی بەدەست بهێنێت بۆ ئەوەی سەربکەوێت، بەڵام ئەگەر هیچ کاندیدێک نەیتوانی ئەو ڕێژە دەنگە مسۆگەر بکات، ئەوا ئەو کاندیدانەی (١٢٪) ی دەنگەکانیان هێناوە دەچنە گەڕی دووەمی هەڵبژاردن کە (١٩) ی ئەم مانگە بەڕێوە دەچێت و لەو ڕۆژەدا کێ زۆرترین دەنگی بازنەکەی بەدەست بهێنێت دەبێتە پەرلەمانتار.

لە هەڵبژاردنەکەدا، کە سیستەمەکەی بەسەر ٥٧٧ بازنەدا دابەش کراوە، شەش هەزار و ٢٩٣ کاندید ڕکابەری یەکتری دەکەن کە سێ هەزار و ٥١٤ کاندید لە ڕەگەزی نێر و دوو هەزار و ٧٧٩ کاندید لە ڕەگەزی مێن.

ژمارەیەک لیست بەشداری لە هەڵبژاردنەکەدا دەکەن کە هەر یەکێکیان لە ژمارەیەک پارت پێکهاتووە.

لە هەڵبژاردنەکەدا ژمارەیەک لیست بەشداری دەکەن، بەڵام گرنگترینیان پارتەکەی ئیمانوێل ماکرۆنی سەرۆکە کە بەناوی» کۆماری بۆ پێشەوە» بەشدارە و لەگەڵ شەش پارتی دیکە لیستێکیان بەناوی» پێکەوە» پێکهێناوە و پێشبینی دەکرێت (٢٧٪) ی دەنگەکان بباتەوە.

لەدوای ئەویش، لیستی نوێی ژینگەیی و کۆمەڵایەتی خەڵکە، کە لە ژمارەیەک پارت و لایەن پێکدێن، ڕکابەری بەهێزن و پێ دەچێت (٢٨٪) ی دەنگەکان ببنەوە، ئەوەش بەپێی ناوەندەکانی ڕاپرسی لە فەرەنسا.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە