بیتکۆین چییە؟
بتکۆین بریتیە لە ژمارە و نرخ و هێندی بەشە هەژمارێکی ئینتەرنێت کە دەتوانرێت لەگەڵ بەشە هەژمارێکی تری هاوشیوەی مامەڵەو ئاڵوگۆڕی نرخ و کڕین و فرۆشتن بکات، بۆ نمونە من و تۆ دوو بەشە هەژماری بتکۆینمان هەیەو مامەڵە و بازرگانی دەکەین بە بتکۆین، بۆ کڕینی شتومەکەکانی تۆ ئەوا پێوستە بڕێک لە ژمارەی بتکۆینەکانی سەر هەژمارەکەی من بگوازرێتەوە بۆسەر هەژمارەکەی تۆ بەپێ ئەو ڕێکەوتنەی کە لەنێوانماندا هەیە.
زۆربەی کات پارەی بتکۆین بەکاردەهێنرێت لەلایەن ئەو کەسانەی کە لە قوڵای وێب و تاریکی وێب دا مامەڵە و بازرگانی ڕەش دەکەن، بەشیوەیەک کە دوورە لەهەموو لایەنەکانی یاسا و ڕێنمای و بەهاکانی مرۆڤایەتی. بۆیە زیاتر کەسە نادروستەکان سودی لێ دبینن بۆ کڕین و کوشتن و فڕاندنی ئافرەت و منداڵ، مامەڵەکردن بە مادە هۆشبەر و داو دەرمانی نادروستەوە، کڕین و فرۆشتنی چەکک و تەقەمەنی لە بازاڕی ڕەشدا و ... چەندین شتی تری نادروست.
ئایا کەس دەتوانێت فێڵ لە لایەنی بەرانبەری بکات و هەڵی بخەڵەتێنێت لە مامەڵە و ئاڵوگۆڕکردن دا، بێگومان نەخێر چونکە سیستەمەکە بە میکانیزمێک دروست کراوە هەموان دەتوانن ژمارە و بەشە ئەژماری کەسی بەرانبەر بزانن و تا ئەو ڕادەی کە بزانن لە ئێستادا چەن بتکۆین لە بەشە هەژمارەکەی کەسی بەرانبەریاندا هەیە، ئەمە جگە لەوەی کە هەزاران کەس هەن وەک خزمەتگوزاری ئیشیان ئەوەیە کە ڕاستی و ناڕاستی بەشە هەژمارەکان بدۆزنەوە و دیاریان بکەن کام هەژمار دروستە و کام هەژمار نادروستە ، وە ئەم کەسانە خەڵات دەکرێن لەلایەن سیستەمەکەوە. بۆیە زۆر ئەستەمە بەکارهێنەرانی بیتکۆین بتوانن فێڵ لە مامەڵەدا بکەن و یەکتر هەڵبخەڵەتێنن.
بەکارهێنەرانی بیتکۆین بە هەموو شێوەیک پارێزراون چونکە مامەڵەکان لە شوێنە تاریکەکانی وێب دەکرێن و شوێن و ناونیشانی ئەلیکترۆنی " IP " هەموو کەسێک پارێزراوە و بگرە هیچ حسابێکی بۆ ناکرێت لەلایەن بروەسەرە تایبەتەکانی تایبەت بە ئەنجامدانی پرۆسەکە. ئایا بەکارهێنانی بیتکۆین جیگەی مەترسیە ؟ بەبۆچونی ئێمە نەخێر بەهیچ شێوەیەک جیگەی مەترسی نیە دەتوانیت وەک هەموو جۆرە دراوێک مامەڵەی پێوە بکەیت بەمەرجێک بۆ ئاڵوگۆڕکردن و کرین و فرۆشتن و بازرگانی ئاسای بەکاری بهێنیت، لەگەڵ ئەوەشدا پێشنیار دەکەی تا بکرێت بەدور بن لەبەکارهێنانی ئەم دراوانە .
بە کورتی پەتی، بتکۆین دراوێکە وەک هەموو دراوەکان کە دەتونرێت بەکاربهێنرێت لە شوێنە تاریکەکانی ئینتەرنێت بۆ مامەڵە کردن بەشتە نادروستەکانەوە دوور لە هەموو بەهایەکی مرۆڤایەتی و ڕێنمایەکی دروست .
کاروان ئایتی
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە