سەرۆکی ئۆکراینا: تورکیا ڕێگە لە کەشتییە جەنگییەکانی ڕووسیا دەگرێت

سەرۆکی ئۆکراینا: تورکیا ڕێگە لە کەشتییە جەنگییەکانی ڕووسیا دەگرێت

پەیامی کورد... سەرۆکی ئۆکراینا: تورکیا ڕێگە لە کەشتییە جەنگییەکانی ڕووسیا دەگرێت

سەرۆکی ئۆکراینا ڕایدەگەیەنێت، تورکیا ڕازی بووە ڕێگە لە تێپەڕبوونی کەشتییە جەنگییەکانی ڕووسیا بگرێت. دەشڵێت: خەڵکی ئۆکراینا ئەوە لە بیر ناکات.

ئەمڕۆ شەممە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا و ڤلۆدیمێر سەرۆکی ئۆکراینا، پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجام دا.

سەبارەت بە ناوەڕۆکی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکراینا ڕایگەیاند: تورکیا ڕازی بووە ڕێگە لە تێپەڕبوونی کەشتییە جەنگییەکانی ڕووسیا بۆ ناو دەریای ڕەش بگرێت، لەڕێگەی گەروی بۆسفۆرس و داردانێلەوە.

زیلینسکی، وتیشی، "سوپاسی سەرۆک کۆماری تورکیا و گەلی تورکیا دەکەم بۆ ئەو پشتیوانییە گەورەیەی کە ئەنجامیان داوە".

باسی لەوەشکردووە، قەدەخەکردنی ڕێڕەوی کەشتی جەنگی بۆ دەریای ڕەش، دەستەبەرکردنی پشتیوانییەکی گەورەی سەربازی و مرۆیییە.

جەختیش دەکاتەوە، "خەڵکی ئۆکراینا ئەوە لە بیر ناکەن"

هەرچەندە تا ئێستا بە شێوەیەکی فەرمی ئەنقەرە ئەو هەواڵەی پشتڕاست نەکردووەتەوە، تەنیا ئەوە نەبێت ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵ ڕایگەیاندووە، هەر دوو سەرۆک پەیوەندی تەلەفۆنیان ئەنجام داوە و لە پەیوەندییەکەدا تاوتوێی هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراینا و دوا پێشهاتەکان کراوە.

هەروەک، سەرۆک کۆماری تورکیا، پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی زێلێنسکی کرد بەهۆی گیانلەدەستدانی ئەو هاووڵاتییە ئۆکراینییانەی لە ئاکامی هێرشەکەی ڕووسیا گیانیان لەدەستداوە و هیوای زوو چاکبوونەوەشی بۆ برینداربووان خواستووە.

ئەردۆغان بە زیلینسکیشی وتوە، هەوڵ دەدەن بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەست و کۆتایی هێنان بە جەنگ و پاراستی خەڵک.

گەروی بۆسفۆر کە دەکەوێتە دەریای ڕەش و لەژێر کۆنتڕۆڵی تورکیادایە و بەپێی ڕێککەوتنامەی مۆنترۆ لەبەرامبەر هەمواندا کراوەیە، تا ئەو ڕادەیەی کەشتییەکانی ئەو وڵاتانەش بەسەر دەریای ڕەشدا ناڕوانن دەتوانن بۆ ماوەی سێ هەفتە لەو دەریایەدا بمێننەوە، لە نێوشیاندا ناتۆ، بەڵام بۆ ڕووسیا، لە هەر کاتێکدا بێت ڕێککەوتنەکە کۆتایی دێت، ئەگەر وەک ئامرازێکی تووڕەکردنی نێودەوڵەتی یان جەنگ بەکاری بهێنێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە