ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی فەڵەستینه‌

ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی فەڵەستینه‌

 


پەیامی کورد... ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی فەڵەستینه‌

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئەنتۆنی بلینکن، بە جیا پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، دەیڤد کامیرۆن و وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا، کاترین کۆلۆنا ئەنجامداوە.

ڕاشیگەیاندووە کە لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکاندا، ئەنتۆنی بلینکن ئاماژەی بەوەداوە کە گرنگە بە زۆترین کات، ھاوکاری مرۆیی بگەیەندرێتە کەرتی غەززە، ھەروەھا جەختی کردووەتەوە لە کەمکردنەوەی قوربانیانی مەدەنی لە غەززە و ڕێگریکردن لە پەرەسەندنی گرژییەکان لە ناوچەکە.

باسی لەوەیش کردووە کە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕاشیگەیاندووە کە وڵاتەکەی پابەندە بەوەی، دەوڵەتی سەربەخۆی فەڵەستین دابمەزرێندرێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە لە بەشێکی دیکەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکاندا، ئەنتۆنی بلینکن ھێرشی حووسییەکانی بۆسەر کەشتییە بازرگانییەکان لە دەریای سوور سەرکۆنە کردووە و لەبارەیەوە داوای کردووە کە وڵاتان ھاوکاربن لەبواری ئاسایشی دەریاییدا.

ڕاشیگەیاندووە کە لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکاندا، پرسی پێشکەشکردنی ھاوکاری بە ئۆکراینا تاوتوێ کراوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە