پەیامی کورد ... بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ پێنجشەممە ٠٢ی ٠٧ی ٢٠٢٠ دوای ئەوەی ئەمرۆ بەهۆی کەمبوونەوەی ئاستی نەوتی ئەمبارکراو لە کۆگا نەوتییەکانی ئەمریکا نرخی نەوتی خاوی برێنت بۆ ٤١.٧٥ دۆلار، هاوکات ئێوارەی ئەمڕۆش نۆخی نەوتی خاو لەبازاڕەکانی جیهاندا زیاتر بەرزبوەوە و هەر بەرمیلێک بە ٤٢.١٠ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
هاوکات، نرخی نەوتی تەکساسی ئەمریکا ٠.٥٥ دلار بەرزبووەوە کەڕێژەی لەسەدا ١.٤٠-ی نرخەکەیەتی و بەوەش هەر بەرمیلێک بە ٣٩.٨٢ دۆلار فرۆشرا.
ئەمڕۆ هۆی کەمبوونەوەی ئاستی نەوتی ئەمبارکراو لە کۆگا نەوتییەکانی ئەمریکا، کە ئاماژەیە بۆ بەرزبوونەوەی خواست لەسەر ئەو بەرهەمە، نرخەکەی بەڕێژەی زیاتر لەسەدا ١ بەرزبوەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە