پەیامی کورد … ده‌نگدان له‌سه‌ر بوددجه‌ى گشتى عێراق دواخرا
په‌رله‌مانتارێكى عێراق ئاشكراى كرد، له دانیشتنى رۆژى دووشه‌ممه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ده‌نگ له‌سه‌ر پڕۆژه‌ى گشتى عێراق بۆ ساڵى ٢٠٢١ نادرێت و ته‌نها بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌ى دادگاى فیدڕاڵى ته‌رخان ده‌كرێت.
ماجیده ته‌میمى ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له‌په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، وابڕیاربو ده‌نگدان له‌سه‌ر بودجه‌ى گشتى عێراق بخرێته نێو لیستى كاره‌كانى په‌رله‌مان بۆ دووشه‌ممه، به‌ڵام لیسته‌كه ته‌نها بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر یاساى دادگاى فیدڕاڵى ته‌رخان كراوه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره كه سه‌ر به فراكسیۆنى سائیرونه رونیشیكرده‌وه، لیژنه‌ى دارایى له‌دوا كۆبونه‌وه‌ى خۆیدا رێككه‌وتوه له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى كۆبونه‌وه‌یه‌كى دیكه بۆ پێداچونه‌وه به‌هه‌ندێك له‌بڕگه‌كانى بودجه‌ى گشتى و ئاماده‌كردنى تاوه‌كو بخرێته نێو لیستى كاره‌كانى په‌رله‌مانه‌وه له‌ماوه‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا.
پێشتر محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق و چه‌ند په‌رله‌مانتارێكى دیكه‌ى عێراق رایانگه‌یاند، سبه‌ینێ دووشه‌ممه یاساى ٢٠٢١ ى بوددجه‌ى گشتى عێراق ده‌خرێته نێو لیستى كاره‌كانى په‌رله‌مانه‌وه و ده‌نگى له‌سه‌ر ده‌درێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە