کۆڵبەرێێکی دیکە لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵات کوژرا

کۆڵبەرێێکی دیکە لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵات کوژرا

پەیامی کورد … کۆڵبەرێێکی دیکە لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵات کوژرا

 

کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی بانە لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی ئەو شارە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێر ٢ی بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢١، هێزە چەکدارەکانی جێگیر لە پایگای هەنگەژاڵی بانە تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک کوژراوە.

 

ناسنامەی ئەو کۆڵبەرەی “سەعدوون ئەحمەدی” تەمەن ٢٧ ساڵ و خەڵکی بانە ڕاگەیەندراوە.

 

هەنگاو ڕاگەیاندووە کە سەعدوون ئەحمەدی بە تەقەی ڕاستەوخۆی یەکێک لە فەرماندەکانی پایگای هەنگەژاڵ بە نازناوی “کاشانی” خەڵکی ئەردەبیل کوژراوە.

 

 

 

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە