سەرۆک ئەرکانی سوپای تورکیا : خەڵکی عەفرین دەگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان

سەرۆک ئەرکانی سوپای تورکیا : خەڵکی عەفرین دەگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان

سەرۆک ئەرکانی سووپای تورکیا لە لێدوانێکدا ڕادەگەیەنێت “دانیشتووانی شاری عەفرین دەگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان”.

لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا جەنێڕاڵ خولوسی ئاکار، سەرۆک ئەرکانی سووپای تورکیا ئاماژەی بەوەدا کە دوای پاککردنەوەی عەفرین لە ئەندامانی پەکەکە/پەیەدە، خەڵکی شاری عەفرین دووبارە دەگەرێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.

هاوکات سەرۆک ئەرکانی سووپای تورکیا وتیشی “ئەو ١٥٧ سەربازەی کە لە ئۆپراسیۆنەکەدا بریندرارببون، بە ویستی خۆیان دووبارە گەڕانەوە سەر ئەرکی خۆیان. ئەم خەسلەتە لی هیچ کام سووپاکانی جیهان نییە. خۆشحاڵم بەوەی کە لەگەڵ کەسانی بەشەڕەف و دڵ گەورە کار دەکەم”.

لەلایەکی دیکەوە خولوسی ئاکار وتیشی “لەمیانەی ئۆپراسیۆنی چڵی زەیتووندا گوندەکانی باعای، کافیر نەبو، باشووفە و بۆرج حەیدەر لە تیرۆریستان خاوێنکرانەوە”. 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە