ڕۆژی هەینی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بڕیاریدا، وەرزی قەدەغەی ڕاوی ماسی بۆ 20ی حوزەیرانی 2024 درێژ بکاتەوە.
له راگهیهندراوێكدا كه ئهمرۆ بڵاویكردوهتهوه، وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگهیاندوه: بۆ پاراستنی سروشت و سوودوەرگرتنی زیاتر لە گەرای ماسی وەرزی قەدەغەی ڕاوی ماسی درێژکرایەوە تا ڕۆژی 20ـی حوزەیرانی 2024.
وهزارهتی كشتوكاڵ بهپێویسی زانیوه تا ڕێککەوتی ئاماژەپێکراو هاوڵاتیان خۆیان لە ڕاوکردنی ماسی لە دەریاچەی دوکان و زێی بچوک و ئاوی ڕووباری چەمەکان بەدوور بگرن.
دیاریكردنی وهرزی قەدەغە ڕاوی ماسی، بە ماوەی دانانی گەرای ماسی و ماوەی زیادبونی سامانی ماسی هەژمار دەکرێت، بۆیە ڕاوکردن تیایدا قەدەغەکراوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە